كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند "كۆمەڵی ئیسلامی چاككردنی
بژێوی و گوزەرانی خەڵكی بەئەولەویەتی كاری خۆی دەزانێت و بەپێویستیشی دەزانێت
هەرچی زووە سیستمی پاشەكەوتی موچە لاببرێت و بژێوی خەڵك چاك بكرێت".
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی کۆمەڵی ئیسلامی، لەبارەی هەوڵەكان بۆ
كاراكردنەوەی پەرلەمان و دەربازبوون لەو قەیرانە سیاسیەی هەرێمی كوردستانی
تێكەوتووە، ئەنجومەنی سەركردایەتی و كۆبوونەوەی گشتی پێیانوایە پێویستە بارودۆخی
پەرلەمان ئاسایی بكرێتەوەو هەموو ئەو دەسەڵاتانەی كەهەیبووە لەكاری یاسادانان و
چاودێری مومارەسەی بكات.
ڕوونیشکراوەتەوە "كۆمەڵی ئیسلامی چاككردنی بژێوی و گوزەرانی
خەڵكی بە ئەولەویەتی كاری خۆی دەزانێت و بەپێویستیشی دەزانێت هەرچی زووە سیستەمی
پاشەكەوتی موچە لاببرێت و بژێوی خەڵك چاك بكرێت".
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە "لەپاش كاراكردنەوەی پەرلەمان پرسی
ریفراندۆم وەك هەر پرسێكی گرنگ و چارەنووسساز لەو دامەزراوە یاسایی و شەرعییە
تاوتوێ بكرێت و بریاری لەبارەوە بدرێت".
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانیش ڕایانگەیاندووە"كۆبوونەوە بەپێویستی
زانی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و لەئێستاوە زەمینەسازی گونجاوی بۆ
بكرێت و هیچ جۆرە بەربەستێك نەبێتە پاساو بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی ئەو پرۆسە
نیشتمانییە".