مه‌سعوود بارزانى ڕایگەیاند كه پڕۆسه‌ی
ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییه و ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كات گونجاو نییه بۆ ڕیفراندۆم، ده‌بێ
پێمان بڵێن كه‌ی گونجاوه؟
به پێى هه‌واڵێكى
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان له‌گه‌ڵ كه‌یا ئیزۆڵ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردستانییه‌كان له
سوید كۆبووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به بڕیاری
ڕیفراندۆمی كوردستان دا و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه بڕیاری خه‌ڵكی كوردستانه و
له ئه‌نجامی شكستهێنانی شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق له عێراقدا هاتووه‌ته ئاراوه.
بارزانی ڕۆشنایی
خسته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان له 7ی حوزه‌یرانی 2017،
كه تێیدا بڕیار درا 25ی ئه‌یلوولی 2017 وه‌ك ڕۆژی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم دیاری
بكرێت و به ڕۆژێكی پرشنگدار له مێژووی گه‌لی كوردستان وه‌سف كرد. بارزانی
دووپاتی كرده‌وه كه ڕیفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆییه و ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن كات گونجاو
نییه بۆ ڕیفراندۆم ده‌بێ پێمان بڵێن ئه‌ی كه‌ی گونجاوه؟ یان به‌دیلی ڕیفراندۆم
چییه؟.