گۆڕان له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بڕیاری كۆتایی دەدات
بڕیارە ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆببێته‌وه‌و له‌سه‌ر پرسی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆبكات.
سەرچاوەیەك لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە بە سپی رایگەیاند لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان‌و هەروەها كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان تاوتوێ دەكرێت.
جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان لە كۆبوونەوەی ئەمرۆدا بڕیار لەسەر ئەوە دەدات بە شێوەیەك لەگەڵ وەفدی پارتی كۆببێتەوە.
AM:09:25:12/08/2017