وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بڕیارێك له‌باره‌ی
كۆمپانیاكانی دڵنیایی ده‌خاته بوار جێبه‌جێكردنه‌وه.
وەزارەتی دارایی
بڕیارێکی دەرکرد "پاڵپشت نووسراوی ژماره (7193)ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی
.مامه‌ڵه نه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ر كۆمپانیایه‌كی دڵنیایی كه خۆی نهگهونجێنێ له‌گه‌ڵ
رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه
به‌ڕاگرتنی هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ستار بۆ دڵنیایی)، به‌نووسراوێكی
فه‌رمی وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌تیشی ئاگادار كردۆته‌وه."
عه‌لی عه‌بدولڕه‌حمان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی باجه‌كان له‌وه‌زاره‌تی
دارایی به تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاندووە "رێنمایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
بۆ كۆمپانیاكانی دڵنیایی له‌ساڵی 2015ه‌وه ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كراوه،
كه هه‌موو كۆمپانیایه‌كی دڵنیایی پێویسته پابه‌ندی یاسای ژماره (10)ی پۆل بریمه‌ر
بێت، بۆ پێدانی هه‌موو ئه‌و شایسته داراییانه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی لهڕسومات و
ده‌ركردنی مۆڵه‌ت".
روونیشیکردووەتەوە "له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی
باجی كۆمپانیاكانی لهههولێرو سلێمانی، ده‌ستكراوه به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و
رێنماییهو حسابی ته‌واو له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دڵنیایی كراوه".
سه‌باره‌ت به‌راگرتنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (ستار بۆ
دڵنیایی)، عه‌لی عه‌بدولڕه‌حمان وتی"ئه‌و كۆمپانیا له‌به‌غدا تۆماری هه‌یه،
به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه، له‌كاتێكدا پێویسته له‌هه‌رێمیش
تۆماربكرێت و پابه‌ندی پێدانی ئه‌و ئه‌ركه داراییانه بێت كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی".