ئەمرۆ موچه‌ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت
به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ئەمرۆ موچه‌ی مانگی شه‌شی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستی پێ كرد.
به‌پێی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، راگه‌یه‌نراوه كه رۆژانی دووشه‌ممە و سێشه‌ممە 14و 15ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ساڵی 2017 ی یه‌كه‌كانی 80 و 70 ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری تا رۆژی پێنجشه‌ممە خشته‌ی مووچه‌ی راگه‌یاندووه و پێشبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌یه‌كی فراوانی مووچه بڵاو بكرێته‌وه.
بڕیارە تا پێش جەژنی قوربان موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکرێت.
AM:09:24:14/08/2017