زێباری: دەبێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئەو دەرفەتەی ئێستا بۆ سەربەخۆیی کوردستان رەخساوە، دووبارە نابێتەوە. راشیدەگەیەنێت کە دەبێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە.


رۆژی دووشەممە 14\8\2017، هۆشیار زێباری، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە پانێلێکی زانکۆی سەڵاحەدین، رایگەیاند، کوردستان لەگەڵ عێراق گەیشتووەتە بنبەست، بە تایبەت کە ئێستا سەرکردە عێراقییەکان باس لەوە دەکەن، کە لەمەودوا کار بە زۆرینەی پەرلەمانی ”واتە زۆرینەی شیعە"، دەکەن.


هۆشیار زێباری هەروەها رایگەیاند، هەرچەندە دەستووری عێراق رێگە لە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ناگرێت، بەڵام حکوومەت و حزبە عێراقییەکان دژایەتیی ئەو هەوڵەی کوردستان دەکەن و ”رەنگە" هەندێک خەڵکی کوردیش بدۆزنەوە بۆ دژایەتیکردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، هاوشێوەی رژێمی بەعس، کە چەندین کوردیان دۆزیبووەوە و بۆ ئامانجەکانی خۆیان، بەکاریان دەهێنان.


وتیشی "ئەم بڕیارەمان داوە، كە كورد لە 25ی ئەیلول ریفراندۆم بكەین، ناحەزانی پرۆسەكەش خەڵك دەترسێنن، كەوا كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەڕمێت، بەڵام ئەمە وانییە و كۆتایی جیهان و دونیا نییە، بەڵام ئەمەیان كردۆتە كارتێكی سیاسی، ئێمە بۆ ئەوەی ریفراندۆمێكی سەركەوتوو ئەنجام بدەین، دەبێناوماڵی كوردستان رێكبخەین و كێشە سیاسییەكان چارەسەر بكەین و دامەزراوە شەرعییەكانی وەك پەرلەمان كارابكەینەو ە و روویەكی گەش نیشانی دونیا بدەین، بۆ ئەمەش بەرەوپێشچوونمان كردووە لەكۆبونەوە سیاسیەكانمان و بەبێئەوەی هیچ مەرجێكمان هەبێداوامان لەكۆمەڵ و گۆڕان كرد كە بەشداری بكەن لەم پرۆسەیە و كاراكردنەوەی پەرلەمان".


زێباری پێی وایە ئەنجامدانی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان کۆتایی بە عێراق ناهێنێت و ئەو وڵاتە دەتوانێ لەگەڵ کوردستان ببێتە دراوسێیەکی باش.


هۆشیار زێباری هۆشداریی دا لەوەی ئەگەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام نەدرێ یان شکست بە هەوڵەکان بهێندرێت، ئەوا جارێکی تر ئەم دەرفەتە بۆ سەربەخۆیی کوردستان ”دووبارە نابێتەوە.


رونیشیكردەوە، رۆژانە دانوستان لەگەڵ ئێران و توركیا و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی ئەنجام دەدەن لەسەر پرسی ریفراندۆم، بەڵام ناكرێهەموو شتێك باس بكرێ، ئێمەش بڕیارمانداوە ریفراندۆم دوانەخەین، چونكە متمانەمان نامێنێو لەدەستی دەدەین، ئەگەر بەپێی ئەو داخوازیانەی هەیە بۆ ئەوەی ریفراندۆم دوابخرێلەدەرەوە و ناوەوە.




AM:11:27:14/08/2017