سلێمانی.. لەكاتی هەڵواسینی ئاڵا كادیرێكی پارتی كوژرا

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە، چوار كادری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ سلێمانی، له‌ كاتێكدا خه‌ریكی هه‌ڵواسینی دروشمه‌كانی 16ی ئاب بوون، شۆفێرێك لێیان ده‌دا و کەسێکیان گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی سپی درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگای سەرەكی بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی رووداوەكە رویداوەو شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش لەو روداوەدا بریندار بووە و ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێرچاودێریی پۆلیسدایە.

بەپێی زانیارییكەكان  روداوەكە كاتێك رویداوە كە كادرانی پارتی سەرگەرمی هەڵواسینی ئاڵا و دروشمی پارتی بوون بەهۆی نزیكبوونەوەی یادی 71ی ساڵەی دامەزراندنیەوە.




AM:09:34:15/08/2017