سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ناوه‌ڕۆكی دیدار‌و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم ئاشكراكردوه، به‌گوێره‌ی ئ زانیاریەکانیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ڕیفراندۆم نه‌كراوه،
دوێنێ دووشه‌ممه 14ی ئابی 2017 وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم گه‌یشته به‌غدا، دوای گه‌یشتنیان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كۆبۆوه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم له‌شاری به‌غدا ئاشكراكردوه.
له‌و زانیاریانه‌ی عه‌بادی ئاماژه‌ی پێكردوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ڕیفراندۆم نه‌كراوه و جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستی چه‌ته‌كانی داعشدا ماونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "ستایشی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم كراوه له‌شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ و گرنگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م خاكی عێراق له‌ده‌ست چه‌كدارانی داعش".