سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌یامێك ئاراسته‌ی مامۆستایان ده‌كات ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كه‌رتی په‌روه‌رده له‌هه‌رێم زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتوه‌و 320 پڕۆژه‌ی دروستكردنی بینای خوێندنگه ڕاگیراوه".
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنفرانسێكی په‌روه‌رده‌ییدا له‌شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، "هه‌رچه‌نده قه‌یرانێكی قوڵ به‌رۆكی گرتوین و كه‌رتی په‌روه‌رده‌ش كه‌مترین بودجه‌ی بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی یونیسێف په‌روه‌رده‌ی كوردستان به‌راورد به‌ناوچه‌كانی خواری عیراق به‌ره‌و پێشچونی به‌خۆوه بینیوه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌رچوانی ئه‌مساڵی خوێندكارانیش ئه‌و ڕاستیه دوپاتده‌كاته‌وه".
بارزانی داوایكرد گرنگی به‌په‌روه‌رده‌ی پیشه‌یی بدرێت له‌هه‌رێمی كوردستان، ئاشكراشیكرد، "به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه 320 پڕۆژه‌ی دروستكردنی بینای خوێندنگه له‌هه‌رێم ڕاگیراوه‌و داواشده‌كه‌ین ڕێكخراوه خێرخوازیه‌كان و كه‌سانی سه‌رمایه‌دار هاوكاربن له‌و بواره‌دا".