مه‌لا سامان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه

پاش بریندارکردنی مەلا سامان سەنگاوی ڕوونكردنه‌ویه‌ك بڵاودەکاتەوە و ڕایده‌گه‌یه‌نێت" دوپاتیدەکەمەوە پەیوەندیم بە هیچ کەس و گروپێکەوە نیە و بڕوای تەواوم بە بەرنامە و سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕانە".


مەلا سامان لە ڕونکردنەوەکەیدا دەڵێت "هەوڵی ترسنۆکانە کاریگەری نابێت لەسەر هەڵویستەکانم من هەمیشە بەردەوام دەبم لەبەرەی گەل دژ بە نادادپەوەری".

ده‌قی ڕوونکردنەوەکەی مەلا سامان سەنگاوی:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن

هەوڵی ترسنۆکانە کاریگەری نابێت لەسەر هەڵویستەکانم من هەمیشە بەردەوام دەبم لەبەرەی گەل و دژی نا عەدالەتی وە من ماوەیەکی زۆرە وتوومە نەخیر بۆ ریفراندۆم هۆکار و میکانیزمەکانم خستوەتە ڕوو لیرەوە دوپاتیدەکەمەوە پەیوەندیم بە هیچ کەس و گروپێکەوە نیە و بڕوای تەواوم بە بەرنامە و سیاسەتی بزوتنەوەی گۆڕانە.



PM:02:33:18/08/2017