ئەمرۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی بۆ مانگی شه‌ش راگه‌یاند و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه و سبه‌ینێ دووشه‌ممه 20 و 21 ئابی 2017، مووچه‌ی چه‌ند توێتێك دابه‌شده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 20ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی شه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌زگای گشتی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات رۆژی دووشه‌ممه 21ی ئابی 2017، مووچه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی مانگی 6ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، وه‌زاره‌تی پلان دانان، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، ده‌زگای مین، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی ژینگه، ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، دیوانی چاودێری دارایی.
هه‌روه‌ك رۆژی سێشه‌ممه 22ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی 6ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی چوارشه‌ممه 23ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی 6ی په‌روه‌رده‌كانی (ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان) و وه‌زاره‌تی كاره‌با دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: ڕۆژی پێنجشه‌ممه 24ی ئابی 2017، مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و مووچه‌ی مانگی 6ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، په‌روه‌رده‌كانی (سه‌نته‌ری شاره‌كان)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌ر له خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه: رۆژی یه‌كشه‌ممه 27ی ئابی 2017، مووچه‌ی مانگی 6ی ئه‌م شوێنانه دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانی، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی داد، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
دواجار ئه‌وه‌شی باسكردووه، رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه 28 و 29ی ئابی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت،
رۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه 30 و 31ی ئابی 2017، مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی دابه‌ش ده‌كرێت.
AM:09:52:20/08/2017