وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان
ڕایگەیاند، موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە و مەدەنی ڕۆژێک زووتر لەو وادەیەی خۆی کە
بۆی دیاریکرابوو دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی لە
ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ سپی ناردووە ڕایگەیاند موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە ڕۆژی ٢٧ و
٢٨ی مانگ دابەشدەکرێت، لەکاتێکدا پێشتر بڕیاربوو ڕۆژی ٢٨ و ٢٩ی مانگ دابەشبکرێت.
ڕوونیشکراوەتەوە، موچەی خانەنشینانی مەدەنی ڕۆژی ٢٩ و ٣٠ی
مانگ دابەشدەکرێت، لەکاتێکدا پێشتر بڕیاربوو ڕۆژی ٣٠ و ٣١ی مانگ دابەشبکرێت.
ئاماژە بۆ ئەوە کراوە گۆڕانکاری لە کاتی دابەشکردنی موچەی
خانەنشیناندا بەهۆی جەژنی قوربانەوەیە.