وەزارەتی دارایی خشتەی نوێی مووچەی مانگی 7 بڵاودەکاتەوە

بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند

د. ئاراس خۆشناو، سەرۆكی سەنتەری لێكۆڵینەوە و زانیاری ستراتیژی كوردستان بە ماڵپەڕی باسی نزیک لە پارتی وتووە: "دوای جەژنی قوربان لیستێكی تری مووچە ئامادە دەكرێت و بەپێی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی دەستم كەوتووە ڕاستەوخۆ دوای جەژن لیستی مووچەیەكی تری فەرمانبەران و مووچە خۆران ئامادە دەكرێت و دواتر مووچەكە دابەش دەكرێت".

ڕوونیشی كردەوە مووچەی مانگی 7 لەسەرەتاكانی مانگی 9 دابەش دەكرێت.

هاوکات عوسمان ساڵح بەرێوەبەری گەنجینەی هەرێم وتوویەتی "هەركاتێک فەرمانیان پێ بكرێت لە ماوەیەكی كەم دەتوانن وردبینی بۆ لیستەكانی مووچە تەواو بكەن".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە بەر لە جەژنی قوربان کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی سەرجەم وەزارەتەکان دێت.




PM:05:06:24/08/2017