حكومەت عێراق ئۆتۆمبیل بەسەر فەرمانبەران دابەشدەكات

حكومەتی عیراق ئۆتۆمبیل بەشێوەی قیست دەدات بە فەرمانبەران و مامۆستایان و هیچ سوودێكیشی ناچێتە سەر.

بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی بازرگانیی عیراق، کە وێنەیەکی دەست "سپی میدیا" کەوتووە و ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئەو دەزگایانە كراوە، كە سەر بە هیچ وەزارەتێك نین، داوایان لێكراوە ئەو فەرمانبەرانەی خواستیان هەیە بۆ كڕینی ئۆتۆمبیل بەشێوەی قیست، سەردانی كۆمپانیای گشتی بازرگانیی ئۆتۆمبیل و ئامێرەكانی سەر بە وەزارەتەكەیان بكەن، بەمەبەستی تۆماركردنی ناوەكانیان و دەستپێكردنی مامەڵەی پێویست.

لەو نوسراوەدا ئاماژە بەوەکراوە فەرمانبەران دەتوانن چەندین جۆر ئۆتۆمبیل بەقیست وەربگرن، كە هیچ سوودێكی ناچێتەسەر.



PM:08:19:24/08/2017