لە گوندێکی نزیک لە سنورەکانی ئێران دوو برا کوژران

لە گوندێکی نزیک لە سنورەکانی ئێران، بەهۆی کێشەیەکەوە لەنێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و چەند هاوڵاتییەکی گوندەکەدا دوو برا کوژران و دوو برای دیکەشیان برینداربوون.

پەیامنێری "سپی میدیا" ئاشکرایکرد ئەمڕۆ دوو برا کە خەڵکی گوندی (گوندە ژۆر)ن بە کوژراوی براونەتە نەخۆشخانەیەکی چۆمان.

دوو کوژراوەکە کە بران بەناوەکانی (فەرمان ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٣٣ ساڵ و لوقمان ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٧ ساڵ)، هەروەها دوو برای دیکەی ئەو دوو کەسە، بەناوەکانی (بەختیار ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٣١ ساڵ و مستەفا ئەسکەندەر عومەری تەمەن ٣٥ ساڵ) برینداربوون و بە برینداری ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراون.

بەپێی زانیاریەکانیش هۆکاری ڕووداوەکە بۆ کێشەی نێوان پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەگەڕێتەوە.



PM:09:14:25/08/2017