ئۆتۆمبێلی بەرپرسی كۆمیتەی هێزەكانی ناوخۆی یەكێتی سوتێنراو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكەش دەستی پێكردووە.
شاخەوان مەلا محەمەد، بەرپرسی كۆمیتەی هێزەكانی ناوخۆی یەكێتی بە ماڵپەڕی "خەڵك" ی ڕاگەیاند، كاتژمێر دووی شهوی ههینی بەهۆكارێكی نادیار لەبەردەرگای ماڵەكەی لەشاری هەولێر كە دەكەوێتە گەڕەكی فەرمانبەران ئۆتۆمبێلەكەی سوتێنراوە.
لەبارەی هۆكاری سوتاندنەكەشییەوە وتی" هیچ كێشەكی شەخسیم لەگەڵ هیچ كەسێكدا نییە و هۆكارەكەشی نادیارە".
ڕاشیگەیاند، هێزە ئەمنییەكان لە ئێستادا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ڕووداوەكە چاوەڕێی ئەنجامەكانین.