وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێم نرخى یه‌ك
لیتر به‌نزینى بۆ 701 دینار زیادكردووه، به‌مه‌ش نرخى به‌نزینى نۆڕماڵ و سوپه‌ر له
شاره‌كانى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گران بووه.
ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه، نرخى به‌نزینى نۆڕماڵ
بۆ هه‌ر لیترێك له 550 دینار به‌رزبۆته‌وه بۆ 650 دینار، هاوكات نرخى به‌نزینى سوپه‌ر
له 725 دینار بۆ 850 دینار به‌رزبۆته‌وه.
هه‌رچه‌نده پێشتر به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى سامانه
سروشتییه‌كانى هه‌رێم هۆكارى گرانبوونى نرخى به‌نزینیان بۆ زۆرى خواست له بازاڕه‌كان
گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام به‌پێى نووسراوى ژماره (4102)ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان،
كه واژووى ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كانى به‌سه‌ره‌وه‌یه و وێنه‌یه‌كى
لاى دواڕۆژه، ده‌ركه‌وتووه كه حكومه‌تى هه‌رێم نرخى یه‌ك لیتر به‌نزین به بڕى
701 دینار به كۆمپانیاكان ده‌دات.
به‌پێى نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان
دانانى ئه‌و نرخه‌ى نوێیه‌ى بۆ ماوه‌ى مانگێك ده‌بێت و له 27ى ته‌مموز تاكو 38ى ئابى
2017 ده‌بێت و بڕى 16 ملیۆن و 500 هه‌زار لیتر به‌نزین به‌سێ كۆمپانیاى سه‌ر به پاڵاوگه‌ى
بازیان ده‌درێت.