كۆلێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لەوکەسانە دەكات كە ناویان تۆماركردووە بۆ بەشداریكردن لەخولی ئەفسەری، بەپێی خشتەی ناوچەكانیان سەردانی كۆلێژی سلێمانی بكەن و بەڵگەنامە رەسمییەكان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن .
لەو ڕاگەیەنراوەدا كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كەوتووە، ئاماژە بەوەشكراوە، كە ئاگادارییەكە تەنها بۆ ئەو كەسانەیە كە كۆدیان وەرگرتووە و پێویستە لەڕۆژی دیاریكراودا، سەردانی كۆلێژ بكەن، بەپێچەوانەوە مافی بەشداریكردنیان دەفەوتێت.