په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی وادەی دەستكاری سیستمی پاشەكەوتی مووچە ئاشکرادەکات


ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ئاشکرایدەکات كە حكومەتی هەرێم بەر لە ساڵی داھاتوو دەستكاری سیستمی پاشەكەوتی مووچە دەكات، بەنیازیشە لە ساڵی ٢٠١٨ سیستمی پاشەكەوت نەھێڵێت.

عیزەت سابیر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە میدیاكانی سەر بە یەكێتی راگەیاندوە كە بە پێی بەدواداچوونەكانیان حكومەتی ھەرێم پلانی داناوە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی خێزان و منداڵ و دەرماڵەی بڕوانامە و پیشەیی بۆ چین و توێژەكان خەرج بكات.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان باس لەوە دەكات كە ئەو پلانە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو جێبەجێ دەكرێت و سیستمی پاشەكەوت لادەبات.

عیزەت سابیر رونیكردوەتەوە كە سیستمی پاشەكەوت بووە بەبارگرانیەكی گەورە بۆ حكومەت، لە ئێستادا نزیكەی ٧ ملیار دۆلار لە پاشەكەوت بووە بەقەرز لەسەر حكومەت، لەبەرئەوە بیر لەلابردنی ئەو سیستمە دەكاتەوە.




PM:10:25:27/08/2017