به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی
كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند لە شەوی
ڕابردووەتەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بوومەلەرزەی کە لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە.
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له
درێژه‌ی ئه‌و زنجیره پاشكۆیه بوومه‌له‌رزانه‌ی كه له ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ له
رێكه‌وتی 2017/8/23 روویدا، شه‌وی رابردوو و ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2017/8/28 سێ
بوومه‌له‌رزه روویان دا.
ڕوونیشی کردووەتەوە كه هه‌ر چه‌نده
ئه‌و بوومه‌له‌رزانه زۆرجار تۆمار ده‌كرێت، به‌ڵام له‌به‌ر كه‌می پله‌كه‌ی و هه‌ست
پێنه‌كردنیانه‌وه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بڵاو ناكرێنه‌وه.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی،
بومەلەرزەکە بەم شێوەیەیە
1-له كاتژمێر 10:07 خوله‌كی
شه‌و له قه‌زای كۆیه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به قوڵایی 10 كیلۆمه‌تر و به گوڕی 3
پله به پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه.
2-له كاتژمێر 04:35 خوله‌كی
به‌ره‌به‌یان له قه‌زای دووز بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به قوڵایی 9 كیلۆمه‌تر و به
گوڕی 3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه.
3-له كاتژمێر 07:16 خوله‌كی
به‌یانی له قه‌ڵادزێ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به قوڵایی 7 كیلۆمه‌ترو به گوڕی 2.5
پله به پێوه‌ری رێخته‌ر روویداوه.