ئازاد جوندیانی ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رقاڵی نوسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تیه‌تی له شاخ و شاردا و لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسیش بۆ مه‌سعود بارزانی ده‌نێرێت.
ئازاد جوندیانی به رۆژنامه‌ی "رووداو"ی راگه‌یاندوه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك له سیاسه‌ت دوركه‌وتۆته‌وه، ئێستا زیاتر كاته‌كانی به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و نوسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی به‌سه‌رده‌بات، لێكۆڵینه‌وه‌كانیشی بۆ بارزانی ده‌نێرێت.
ده‌شڵێت "ده‌ستم به كۆكردنه‌وه و نوسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی سه‌رده‌می شاخ و شاری پێشمه‌رگایه‌تی و به‌رپرسیارێتیم له ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كردوه و له داهاتودا چاپ و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه".
جوندیانی كه له رۆژی 9-2-2017ه‌وه وازهێنانی له یه‌كێتی راگه‌یاند، ئه‌وه‌شی به رۆژنامه‌كه وتوه "ئه‌و شرۆڤه سیاسی و لێكدانه‌وه و بۆچونانه‌ی سه‌باره‌ت به كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی نوسیومن و داومه به بارزانی ، ئه‌وانیش له داهاتودا له توێی كتێبێكدا چاپ ده‌كه‌م".