هەسەدە: فەرماندەى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج شەهیدبوو


هەسەدە ڕایگەیاند، عەدنان ئەبو ئەمجەد فەرماندەى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج لە شەڕى ڕزگارکردنى ڕەقە و شەڕ لە دژى چەکدارەکانى داعشدا شەهیدبوو.


هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (هەسەدە) ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، "ڕۆژی ٢٩ى ئابی ٢٠١٧ عەدنان ئەبو ئەمجەد فەرماندەى گشتیى ئەنجوومەنى سەربازیى منبج لە شەڕی دژ بە داعش لە شارى ڕەقە شەهیدبوو".

عەدنان ئەبو ئەمجەد لە کۆبانێ، منبج و ناوچەکانى ترى ڕۆژئاواى کوردستان و لە شەڕی دژ بە داعشدا فەرماندەیى شەڕەکانى کردبوو، و یەکێک لە فەرماندە دیارەکانى شەڕ بووە لە دژى چەکدارەکانى داعش لە ڕۆژئاواى کوردستاندا.




PM:07:02:30/08/2017