پۆلیسى ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مێرد منداڵێک بەهۆى دەمەقاڵێى شەوى ڕابردووەوە لە پارکێکى ڕانیەدا بە چەقۆ کوژراوە.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی ڕاپهڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى بۆ "سپی میدیا" نێردراوە و تیایدا هاتووە، كاتژمێر ٢ی دوا نیوەڕۆی ئهمڕۆ هەینى كه دهكاته یهكهم ڕۆژی جهژنی قوربان لە پارکی دەروازەی ڕانیە هاوڵاتییهکی تەمەن (١٥) ساڵ لە ڕەگەزی نێر بەناوی ( م . ا . خ ) دانیشتوی ڕانیە گەڕەکی ڕاپەڕین، لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ کوژراوە لەسەر دەمەقاڵێ كه شەوی ڕابردوو ڕوویدابوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوە ئاشکرا کراوە، پاش ڕووداوهكه دهستبهجێ لەلایەن مەفرەزەیەکی پۆلیسی فریاکەوتن لە ناحیەی حاجیاوا بکوژەکە دەستگیرکراوە.
پۆلیسی ڕاپهڕین ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، بکوژەکەش بەناوی (م . م . ا ) تەمەن (١٨) ساڵ ڕەگەزی نێرە و دانیشتوی ڕانیەیە لە گەڕەکی ئەندازیاران.
هەروەها ئەوەشى وتووە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بکوژەکە دانی بەوەدا ناوە کە ئەو کوشتویەتى.
پۆلیسی ڕاپهڕین وتیشى، تەرمی کوژراوەکە بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و پاش توێكاری، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر بکوژەکە ڕاگیراوە.
ئەمیر حەسەن