كوڕێكی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ره‌تیده‌كاته‌وه باوكی چوار هاوسەری هه‌بێت و ده‌ڵێت "به كوردی و به كورتی، بابم دوو خێزانی هه‌ن ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 30 ساڵه‌وه‌یه".
شه‌ریف، كوڕی عه‌لی باپیر، ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه "زۆر داوام لێكراوه رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م باس و خواسه وروژێندراوه‌ی ئه‌م دواییه بده‌م ده‌رباره‌ی بابم، ده‌گوترێ (چوار) خێزانی هه‌ن و یه‌ك دوو یه‌كیان ته‌مه‌نیان له 20ه‌كانه، دیاره خه‌ڵكێك بازاڕی قسان به درۆیان خۆش ده‌كا، وا باشه مرۆڤ خۆش باوه‌ڕ نه‌بێ، چی پێ گوتراو و چی بیست زو به‌قایه بكا".
کوڕەکەی عەلی باپیر دەڵێت "به كوردی و به كورتی، بابم 2 خێزانی هه‌ن ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 30ساڵه‌وه‌یه".
روونكردنه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی عه‌لی باپیر له كاتێكدایه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا لەمیدیا و ماڵپەڕە کوردیەکان ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه عه‌لی باپیر به‌نیازه هاوسەرگیری چوارەمە لەگەڵ ژنێکی خێزانی نەقشبەندی کە تەمەنی 31 ساڵە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی شەریف عەلی باپیر:
باسێك ده‌رباره‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر و خه‌فه‌كردنی ئاوروچكه‌یه‌ك..
زۆر داوام لێكراوه رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م باس و خواسه وروژێندراوه‌ی ئه‌م دواییه بده‌م ده‌رباره‌ی بابم، ده‌گوترێ چوار خێزانی هه‌ن و یه‌ك دوو یه‌كیان ته‌مه‌نیان له 20ه‌كانه.
دیاره خه‌ڵكێك بازاڕی قسان به درۆیان خۆش ده‌كا، وا باشه مرۆڤ خۆش-باوه‌ڕ نه‌بێ، چی پێ گوتراو و چی بیست زو به‌قایه بكا، به كوردی و به كورتی، بابم 2 خێزانی هه‌ن ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 30 ساڵه‌وه‌یه.