خشتەیەكی نوێی موچە ڕادەگەیەندرێت


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری دەكات بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆران و پێش وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش زۆرینەی وەزارەتەكان وەریدەگرن.
 
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە "سپی میدیا"ی  ڕاگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا خشتەیەكی نوێی موچە ڕادەگەیەنرێت و یەكەم وەزارەتیش پێشمەرگە دەبێت.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكراكرد تا ئێستا لیستی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەش بۆ وردبینیكردن بۆ وەزارەتی دارایی نەنێردراوە، بەڵام لە بەیانییەوە ئامادەكاری بۆ ئەو مەبەستە دەست پێ دەكات.

ئەوەشی خستەڕوو دوای پێشمەرگە مووچەی دامەزراوە ئەمنییەكان و وەزارەتەكانی دیكە بە شێوەیەكی خێرا دابەش دەكرێت ئەگەر هەیە پێش وادەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم كە دەكاتە 25ی ئەیلول مووچەی زۆربەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت 

 




AM:11:23:06/09/2017