سەرکردایەتی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی گرنگ سازدەکات
سەرکردایەتی یەکێتی لەسەر پرسی ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ ٧ ی ئەیلول لە سلێمانی کۆدەبێتەوە.
ئەو کۆبوونەوەیەی سەرکردایەتی یەکێتی لە کاتێکدایە کە رۆژی سێ شەممە ٥ ی ئەیلول کۆبوونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان بە بن بەست گەشت، لەلایەکی تریشەوە پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە لە فشاری خستنە سەر یەکێتی لە پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و بەشداریکردنی جدی لە پرۆسەی ریفراندۆمدا.
ئەو کۆبوونەوەیەی سەرکردایەتی یەکێتی لە کاتێکدا سازدەکرێت کە دوێنێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجامداو دوای کۆبوونەوەکەش هیچ لێدوانێک لەو حیزبەوە بۆ میدیاکان رانگەیەندار.
AM:09:46:07/09/2017