کۆسرەت رەسوڵ: پێویستە لە پەرلەمان بڕیار لەسەر یاسا گرنگەکان بدرێت

جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ، رایگەیاند " کوردستان بەھەلومەرجێکی ھەستیارو چارەنوسسازدا تێدەپەرێ، و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پێویستمان بەئارامی و گفتوگۆی بەرپرسیارانەیە، و پێویستە پەرلەمان کارابکرێتەوە". 

بەیانی ئەمڕۆ ٧ ی ئەیلول لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسۆینی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، کۆسرەت رەسوڵ وتی "پەرلەمان وەک دەزگایەکی نیشتیمانیی گرنگ، کە بەدەنگی گەلی کوردستان ھەڵبژێردراوە، پێویستە کارابکرێتەوەو پرسە  نەتەوەیی و نیشتمانیی، و یاساییە گرنگەکان لەوێ بڕیار‌و یاسای بۆ دەربکرێ".
 لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند " لەھەلومەرجێکی ھەستیاردا، کۆبونەوەیەکی گرنگ سازدەکەین، و یەکێتی ھەڵوێست و سیاسەتی ھاوسەنگ و سەربەخۆ و روونی ھەیە لەبارەی کۆی پرس‌و کێشەکانەوە.

کۆبوونەوەی جێگری سکرتێری یەکێتی لەگەڵ پەرلەمانتارانی حیزبەکەی لە لەکاتێکدایە تا ئێستا یەکێتی نە بڕیاری یەکلایی کەرەوەی هەیە بەلای گۆڕاندا، نە بڕیاری یەکلایی کەرەوەی هەیە بۆ پاڵپشتی ریفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان کە پارتی خوازیاریەتی.




PM:03:22:07/09/2017