له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه دامه‌زراندن له‌شاری سلێمانی ده‌ستپێبكات و ڕێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانیش له‌هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه به‌گوێره‌ی میكانزمێك ده‌ستده‌كات به‌تۆماركردنی ناوی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌دوای كاردا ده‌گه‌ڕێن.
بابه ڕه‌سوڵ غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگای سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگه‌یاندووە "له‌ئێستادا ڕێكخراوی GIZی ئه‌ڵمانی ئاماده‌كاریكردوه بۆ دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار له‌پارێزگای سلێمانی".
ئاشکراشیدەکات "به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ڕێكخراوه‌كه‌ش چه‌ند مه‌رجێك بۆ دامه‌زراندنه‌كه دیاریكراوه‌و له‌بری پارێزگاری سلێمانیش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نوسراوه‌كه نیشانداوه‌و هه‌فته‌ی داهاتوش به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه ده‌ستده‌كرێت به‌ناونوسین و دامه‌زراندنی هاوڵاتیان".
له‌و مه‌رجانه‌ی ڕێكخراوه ئه‌ڵمانیه‌كه ئاشكرایكردوه بریتین له:
1ـ پێش ئه‌نجامدانی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك لیژنه‌یه‌ك له‌ڕێكخراوی GIZ هه‌ڵده‌ستێت به‌هه‌ڵسه‌نگادن بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پڕۆژه‌كه‌ی تێدا جێبه‌جێده‌كرێت له‌ڕوی ژماره‌ی دانیشتوان و ئاستی ده‌رامه‌ت و جوگرافیای ناوچه‌كه به‌گشتیی.
2ـ بۆ ناونوسین لیژنه‌یه‌ك له‌ڕێكخراوی GIZو موختاری ناوچه‌كه یاخود كه‌سێك كه خاوه‌ن زانیاری بێت له‌ناوچه‌كه هه‌ڵده‌ستێت به‌كاروباری ناونوسین، بۆئه‌و كاروبارانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان جێبه‌جێیده‌كه‌ن، هه‌مان لیژنه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه هه‌ڵده‌ستن به‌ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره.
3ـ بۆ هه‌ڵبژاردنی سودمه‌ندبوان موختاری ناوچه‌كه به‌ئاگاداری ڕێكخراوی GIZ هه‌ڵده‌ستێت به‌ڕیزبه‌ندیكردنی ناوی سودمه‌ندبوان به‌گوێره‌ی پێویستی باری درامه‌ت.
4ـ لیسته ڕیزبه‌ندكراوه‌كان ده‌خرێته به‌رده‌م لیژنه‌یه‌ك كه‌پێكهاتوه له‌ئه‌ندامێكی ڕێكخراوی GIZو ئه‌ندامێكی JCC له‌پارێزگای سلێمانی و ئه‌ندامێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌و موختار بۆ كۆتاهێنانی ناوی سودمه‌ندبوان به‌هه‌بونی پشتگیریی باوه‌ڕپێكراو بۆ هه‌ر سودمه‌ندبویه‌ك.
سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی دامه‌زراندنیش بۆ ڕێكخراوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگای سلێمانی وتی:"ڕێژه‌یه‌كی دیاریكراو نییه‌و به‌گوێره‌ی پێویستی ژماره‌ی دامه‌زراندن گۆڕانكاریی تێدا ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شی ئاشكراشكرد، به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانیش، هه‌ركه‌سێكی سودمه‌ندبوو 60 ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كه كارده‌كات به‌كرێی ڕۆژانه، بۆ كرێكارێكی ئاسایی بڕی 25 هه‌زار دینار‌و كه‌سانی شاره‌زای بواره‌كانیش بڕی 40 هه‌زار دینار كرێی ڕۆژانه‌یان بۆ دیاریكراوه.