وەزارەتی دارایی داوایەک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایەك ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات و ڕایدەگەیەنێت "هەر كۆمپانیایەك كار بە ڕێنماییەكانی وەزارەت نەكات دەبێت دابخرێت".

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بە نووسراوی ژمارە (2197) كە لە 31ی ئابی 2017 ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی كردووە داوای لێ‌ دەكات، سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێم ئاگاداربكاتەوە، كە مامەڵە لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانە ڕایی نەكەن، كە كار بە بڕیار و ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی ناكەن.

لەنوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە "پێویستە هەر كۆمپانیایەك، كە خۆی لەگەڵ ڕێنماییەكانی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی ناگونجێنێت، دەبێت دابخرێت و ڕێگەی پێنەدرێت لە كوردستان كاربكات".

وەزارەتی دارایی داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە "هەموو جۆرە مامەڵەیەك لەگەڵ كۆمپانیای (ستار بۆ دڵنیایی) ڕابگرێت بەهۆی ئەوەی كۆمپانیاكە پابەند نییە بە ڕێنماییەكانی تایبەت بە ڕێكخستنی كەرتی دڵنیایی، هەروەها مۆڵەتی دامەزراندنی لقی كۆمپانیا و مۆڵەتی كاركردن لە بواری دڵنیایی نییە، ئەمە جگە لەوەی دۆسیەی باجی دەرامەتی نییە و باج ناداتە حكومەت".

ئەو داواكارییەی وەزارەتی دارایی لەكاتێكدایە، بەشێكی زۆری كۆمپانیاكان لە كوردستان باج نادەنە حكومەت



AM:11:48:08/09/2017