كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەم پارەیە دابەش دەكرێت

بڕیاردەری لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، چەكی (%80) ی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ گەیشتووەو بڕیارە كۆتایی ئەم هەفتەیە پارەكە بەسەر جووتیاراندا دابەش بكرێت.


(زیاد حوسێن) بڕیاردەری لێژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەولێر رایگەیاند، ئێستا چەكی پارەی گەنمی جووتیارانی هەر سێ پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان گەیشتووە، كە (%80) ی پارەی گەنمی جووتیارانەو نزیكەی (95) ملیار دینارە، كە ئەوە پارەی (2017) ی جووتیارانی كوردستانە.


ڕوونیشیكردۆتەوە، خەرجكردنی پارەكە هەندێك ڕێكاری مابوو، بەتایبەتی ئەوەی دهۆك ئەویش چارەكراوەو چاوەڕوانی بەغدا دەكەین كە پارەكە ڕەوانە بكەن، بۆیە دابەشكردنی بەسەر جووتیاراندا دەكەوێتە كۆتایی ئەم هەفتەیە.


زیاد حوسێن، ئاماژەی بەوەش كردووە، پارەی جووتیارانی كوردستان هەر لە ساڵی (2014) تا (2017) بڕی (795) ملیار دینارە، ئێمە چاوەڕوانی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە دەكەین بۆ ئەوەی بەسەر جووتیاراندا دابەش بكەین.




AM:09:53:09/09/2017