ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان رۆژێکی سیاسی گەرم بەسەر دەبات

بڕیارە ئەمڕۆ ١٢ ی ئەیلول بە مەبەستی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان لایەنە سیاسیە گەورەکان چەندان کۆبوونەوەی گرنگ گرنگ لە هەولێر ئەنجام بدرێت.

بەپێی ئەو راگەیاندراوانەی کە بەرپرس و میدیاکانی هەر سێ لایەنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان بلآویان کردۆتەوە، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان ئەنجام دەدرێت.

هەروەها بڕیارە کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی نێوان پارتی و یەکێتی و کۆمەڵی ئیسلامی ئەنجام بدرێت.
 
ئەو کۆبوونەوانە لە کاتێکدایە کە پارتی و یەکێتی ریککەوتوون تا ١٥ ی ئەیلول پەرلەمانی کوردستان کارا بکەنەوە، سەرەتا ئەو دوو ‌هێزە هەوڵ دەدەن کە بە بەشداری هەر پێنج لایەنی سەرەکی ( پارتی و یەکێتی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ ) ئەو کارە ئەنجام بدەن، بەلآم ئەگەر گفتوگۆکانی ئەمڕۆ ئەنجامی نەبوو، ئەوا پارتی و یەکێتی یەکگرتوو قەوارە بچووکەکان خۆیان پەرلەمان کارا دەکەنەوەو گۆڕان و کۆمەڵ دەبنە ئۆپۆزسیۆن.





AM:09:08:12/09/2017