عه‌بادی داوا دەكات سەركردایەتی كورد سەردانی بەغدا بكات
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیرق داوا له سه‌ركرده‌كانی كورد ده‌كات سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه‌كان، دووپاتیشیكرده‌وه كه ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستورییه.
ئه‌مشه‌و 12-9-2017، له كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا له‌شاری به‌غدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستورییه، وتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق-یش ته‌ئكیدی له ناده‌ستوری ریفراندۆمی هه‌رێم كردوه‌ته‌وه.
عه‌بادی داوای له سه‌ركرده‌كانی كورد كرد سه‌ردانی شاری به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن و دانوستان له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌ردوولاو ده‌رگای گفتوگۆ كراوه‌یه.
ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ناده‌ستورییه، راشیگه‌یاند: به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سه‌پاندنی بڕیاری تاكلایه‌نه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی نیویۆرك ده‌كات، وتیشی: پشتگیرییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی له‌باره‌ی كۆتایی هێنان به رێكخراوی تیرۆرستی داعش فراوانتر ده‌بێت.
PM:08:36:12/09/2017