وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری، ئاماده‌كاری بۆ ڕاگه‌یاندنی خشته‌یه‌كی نوێی موچه ده‌كات و بەپێی زانیاریەکانیش خشتەکە وادەی دابەشکردنی موچەی زۆرینەی وەزارەتەکانی تێدایە.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی لە سەرچاوەیەکی ناو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به "سپی میدیا" دراوە وەزارەت لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی خشتەیەکی نوێی موچە و سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو خشته‌کە بڵاودەکرێتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد لەناو خشتەکەدا وه‌زاره‌ته‌كانی (ناوخۆ و دارایی و خوێندنی باڵای تێدایە) و دوابەدوای یەک وەریدەگرن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ژماره‌یه‌ك ده‌سته‌و ده‌زگای تر له‌ناو خشته‌كه‌دا ده‌بن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 9ی ئه‌م مانگه خشته‌یه‌كی نوێی موچه‌ی بڵاوكرده‌وه و ئەمڕۆ سێشه‌ممه 12ی ئه‌یلول مووچه‌ی مانگی 7 ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابەشکرا و ڕۆژانی چوار شه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ش موچه‌ی یه‌كه‌كانی (80 و 70)ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
پێشتر "سپی" لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئەوەی ئاشکراکرد کە بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم موچەی زۆرینەی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.