مه‌جید ساڵح، هه‌ڵسوراوی دیاری گۆڕان و ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند كه دۆخی ئێستای كوردستان لە سەردەمی شێخ مەحمود دەچێت.
مه‌جید ساڵح، له‌په‌یجی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی "دۆخەکە رێک لەو کاتە دەچێ کە ساڵی ١٩٢٣ نوێنەری بەریتانیا (مێجەر نۆئیل) رجای دونیای لە شێخ مەحمود کرد دەستبەرداری تورکەکان بێ بۆ ئەوەی ئینگلیز مەملەکەتەکەی نەڕوخێنێ بە سەریا، بە گوێی نەکرد، دوای شەش مانگ خۆی لە شاخەکانی سەر سنوور بینییەوە.".
قسەکانی مه‌جید ساڵح ئاماژەیە بۆ دیاریکردنی وادەی ڕیفراندۆم لەلایەن بارزانی و بەشێک لە لایەنە سیاسیەکانەوە جگە لە گۆڕان و کۆمەڵ، سەرەڕای ئەوەی زۆرینه‌ی وڵاتانی زلهێز و دراوسێ داوایان لێكردووه دوایبخات.