بارزانی: ڕیفراندۆم دواناخرێت

مەسعود بارزانی لە وتارێکدا لە كەرنەڤاڵی جەماوەری لە شارۆچكەی ئامێَدی رایگەیاند "تا ئێستا هیچ بەدیلێک بۆ ڕیفراندۆ م نیە و دواناخرێت"

بارزانی لەو مەراسیمەدا سەبارەت بە بەدیلەکەی مەکگۆرگ و هاوپەیمانان ڕایگەیاند "تا ئێستا هیچ بەدیلێک بۆ ڕیفراندۆ م نیە و دواناخرێت، یەک چرکەش لەسەر سنوری کوردستان دانوستان ناکەین".

بارزانی وتیشی "بەرپرسانی حكومەتی عێراق شەراكەت و تەوافوق و هاوسەنگی لە بەغدا قبوڵ ناكەن، ئێمەش خزمەتكردنی ئەوان قبوڵ ناكەین، هەربۆیە بڕیارەکانیشیان ناگەنە سنوری کوردستان".

بارزانی ئاماژەی بۆ،ئەوەشکرد کە "ئێمە پێشبینیمان دەکرد لە بەرامبەر تێكشاکاندنی داعش و خوێنی شەهیدەکانماندا پێمان بڵێن مافی خۆتانە سەربەخۆ بن، بەڵام مادام ئەوان ڕەتیدەکەنەوە ئێمەش حساب بۆ ڕای هیچ لایەک ناکەین".






PM:05:00:15/09/2017