په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه یه‌كگرتوی ئیسلامیی كوردستان بۆ شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان كۆكه، به‌ڵام بۆ چاككاری و دیموكراسی ئیجماعی نییه.
له نوسینێكدا كه دوای كۆبونه‌وه نائاساییه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شداریكردنی فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی و یه‌كگرتوو له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكردووه‌ته‌وه، رابون مه‌عروف، په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانێ کوردستان نوسیویه‌تی "بۆ ھەمواری یاسای سەرۆکایەتی 5 ئەندامی یەکگرتو ئامادە بون، بەڵام لەم دانیشتنەدا ھەموو 10 ئەندامەکان ئامادەن!".
رابون مه‌عروف کە هاوکات وته‌بێژی جوڵانه‌وه‌ی "نه‌خێر لەئێستادا"یە دەڵێت " ئەمەش یانی بۆ چاککاری و دیموکراسی، یەکگرتو ئیجماعی نییە، بەڵام بۆ شکاندنی شکۆی دیموکراسی و پەڕلەمان کۆك و تەبان!"
دوای نزیکەی دوو ساڵ لە پەکخستنی ئێوارەی ئەمڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان بەبێ ئامادەبونی فراکسیۆنەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی و بەرەی تورکمانی کۆبووەوە.