به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند "لە سبەینێ ١٧ی ئەیلولەوە گۆڕانکاری لە به‌رنامه‌ی پێدانی کارەبای موەلیه‌كاندا ده‌كرێت".
به پێی به‌رنامه نوێیه‌كه‌ی کارەبای سلێمانی کە ئەمڕۆ ئاشكرای کرد "پێویسته موه‌لیده‌کان له كاتژمێر ١٠ی به‌یانی تا یەکی شه‌و كار بكه‌ن، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ر كاتێك كاره‌بای نشتیمانی كوژایه‌وه ئه‌وان كاره‌با بده‌ن".
بەو پێیە " له كاتژمێر یەکی شه‌و تا كاتژمێر ١٠ی به‌یانی دواتر كارناكه‌ن، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت به‌پێی توانا كاره‌بای نشتیمانی بدرێت".
لەسەر کاتی دەستکردن بەم بەرنامەیە، کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌مشه‌و ١٦ بۆ ١٧ی مانگەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت و پێویسته خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان پابه‌ندبن.