بەرپرسێکی پارتی کۆچی دواییکرد

له‌کاتی به‌شداریكردن و قسه‌كردنی له‌ دیداری(دیموكراسی و مافی چاره‌ی خۆنۆسین) كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری سلێمانی سازدرا سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌كی سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی دەست "سپی میدیا" کەوتووە، دەزگای رۆشنبیری و پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشكرای كردووه‌ ئەحمەد ناسر فەیلی سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی(التآخي) و كارگێری لقی پێنجی پارتی دیموكراتی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ رۆژی شەممە16/9/2017 لەکاتی قسەکردنیدا لەناو هۆڵی (دیداری دیموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین) لە شاری سلێمانی
بەنەخۆشییەکی کت و پڕ کۆچی دوایی کردووه‌


ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌


دەزگای رۆشنبیری و پارتی دیموکراتی کوردستان


کۆچی دوایی نووسەرو رۆژنامەنووس(ئەحمەد ناسر فەیلی) سەرنووسەری رۆژنامەی (التآخي) رادەگەیەنێت.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ و هاوکاری خۆشەویستمان (ئەحمەد ناسر فەیلی) سەرنووسەری رۆژنامەی (التآخي) و کارگێڕی لقی پێنجی پارتیمان رادەگەیەنین، کە ئێوارەی رۆژی شەممە16/9/2017، لەکاتی قسەکردنیدا لەناو هۆڵی (دیداری دیموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین) لە شاری سلێمانی بەنەخۆشییەکی کت و پڕ کۆچی دوایی کرد.

بەم بۆنە دڵ هەژێن و خەمناکەوە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتیمان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری هەڤاڵی خۆشەویستمان و تەواوی هەڤاڵ و هاوپیشەکانی دەکات و لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.

اناللە واناالیە راجعون

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

پارتی دیموکراتی کوردستان

16/9/2017




PM:10:24:16/09/2017