بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی، داوا لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان دەکات پابەندی ئەو بەرنامەیە بن كە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر ڕاگەیەندرا و دوێنێ چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارینامەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، داوا لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكان دەکات پابەندی ئەو بەرنامەیە بن كە دوێنێ 17ی ئەیلول چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە.
هۆشداری ئەوەشیداوە، هەر خاوەن موەلیدەیەك لەدەرەوەی ئەو بەرنامەی بۆی دانراوە كاربكات، جگە لەوەی سزا دەدرێت، رۆژانەش سێ كاتژمێری لێدەبڕدرێ، بۆیە پێویستە رۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا 1ی شەو كاربكەن.