خشتەیەکی نوێی موچە راگەیەنرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی موچەی راگەیاند.


لە راگەیەندراوێکدا کە رۆژی سێشەممە 19-9-2017، بڵاوکراوەتەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایدەگەیێنێت"رۆژی پێنج شەممە بەرواری 21/9/2017 ، لەگەڵ دابەش كردنی مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی مانگی (7) ی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت (سەرەرای ئەوەی ئەم ڕۆژە پشووی فەرمیە، بەڵام گەنجینە و بانكەكان لە دەوامی ئاسایی دان).


هەروەها ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 24/9/2017 ، مووچەی (7)ی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.



PM:12:06:19/09/2017