له‌قه‌زای كه‌لار ئۆتۆمبێل له منداڵێك ده‌دات و پاش گه‌یاندنى به نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئه‌یلول رائید عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان راگەیاند، پاشنیوه‌ڕى ئه‌مڕۆ لە گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیا بارهەڵگر منداڵێکی دوو ساڵان بەناوی (میسرە مازن عه‌بدلواحید)ى کرد بەژێرەوە و پاش گەیاندنی بە نه‌خۆشخانه گیانی لەدەستدا.
وتیشی، بەوتەی کەسوکاری شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه باپیری منداڵەکەیە و بەهەڵە رووداوەکە رویداوە.
ڕاشیگەیاند "بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 411 شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەندکراوە و پۆلیسیش لەسەر چۆنێتی رووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە."