حزبە کوردیەکانی شاری کەرکوک جگە لە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ کۆبوونەوە و پابەندبوونی خۆیان بە بڕیار و راسپاردەکانی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم دووپاتکردەوە.
کۆبوونەوەکە کە لە نۆ حیزب پێکهاتبوو بەبێ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە بەیاننامەیەکیشدا دوای کۆبوونەوەکە هەر نۆ حزبەکە داوا لە خەڵکی کەرکووک دەکەن رۆژی 25-9-2017 بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بە بەڵێ دەنگ بۆ جیابوونەوە لە عێراق بدەن.