یەكێتی لەرۆژێكدا لەسەر كەركوك چەندین بەیاننامەی جیاواز دەردەكات

بەنزیك بوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی ریفراندۆم، زۆربوونی گوشارە دەرەكییەكان لەسەر كورد، كاردانەوەی جیاوازی لێكەوتووەتەوە‌و هەندێك باسی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەڵخراندوە.

لەچەندین پەیج‌و ئەكاونت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك رەخنە لە یەكێتی نیشتمانی گیراوە كە لە یەك رۆژدا چەندین بەیاننامەی جیاواز لەسەر كەركوك دراوە. لەوانە لە رۆژێكدا هەریەك لە: بافڵ تاڵەبانی، نوسینگەی بافڵ تاڵەبانی، نوسینگەی كارگێڕی گشتیی، مەكتەبی رێكخستن، مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی، ئەنجومەنی سەركردایەتی كەركوك، نوسینگەی شێخ لاهور، ئاڵا تاڵەبانی‌و جگە لەمانە مەڵبەندی سەركردایەتی تر.. بەیاننامەی جیاواز‌و دژ بەیەكیان لەسەر كەركوك‌و بەڕێوەچوونی ریفراندۆم لەو شارە بڵاوكردوەتەوە.

كاربەرانی فەیسبوك ئەمە بە پاشاگەرانی‌و شێواوی لەناو یەكێتی نیشتمانی ناودەبەن.



AM:10:26:24/09/2017