پارتی: هەندێ بەرپرسی یەكێتی رۆژانەی 1 ملیۆن دۆلاریان لە دزینی نەوتی كەركوك دەستدەكەوێت
ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت هەندێ بەرپرسی یەكێتی رۆژانە 700 هەزار بۆ یەك ملیۆن دۆلاریان لە دیزینی نەوتی كەركوك دەست دەكەوێت.
شاخەوان عبداللە بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عیراق دەڵێت: یەکێتی نیشتیمانی لەدوا کۆبونەوەی خۆیان لەسەر ریفراندۆم ئەوەیان ڕاگەیاند بێ کەرکوک بەشداری ریفراندۆم ناکەن ، بەڵام لە کەرکوک هەندێک لەو بەرپرسانەی رۆژانە ٧٠٠ هەزار بۆ ١ ملێۆن دۆلاریان لەدزینی نەوت لەکەرکوک دەست دەکەوێت داوای ئەنجام نەدانی ریفراندۆم دەکەن بە بیانوی جۆراو جۆر.
هەروەها دەنوسێت: کە خەڵک باش دەزانێت یەکێتی لە هەڵبژاردنی ٢٠١٤ بە تەنها نیوەی دەنگەکانی کەرکوکی هێناوە کەواتە باشترە بەخەڵک بڵێن لەدوای ریفراندۆم ئیتر ئێمە ناتوانین تانکەر ئاودیو بکەین ، بەڵام لەماوەی چەند رۆژی رابردو جەماوەری کەرکوک بەسەرجەم چین و توێژەکانیانەوە لە گەڵ سەربەخۆی کوردستانن وە ئەگەر کورد نەتوانێت لە کەرکوک دەنگی پێویست بهێنێت ئەوان تەحمولی نەتیجەکەی بکەن .
AM:11:11:24/09/2017