قوباد تاڵەبانی: سنورەكانمان لەگەڵ ئێران كراوەیە

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمرۆ رایگەیاند كە سنورەكانی هەرێم لەگەڵ كۆماری ئیسلامی كراوەیە‌و هیچ رێگرییەك نیە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمرۆ لەكاتی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان تایبەت بە سپی راگەیاند: خاڵەسنورییەكانی هەرێم لەگەڵ كۆماری ئیسلامی كراوەیە‌و نەفەر‌و شتومەك‌و كاڵاكان وەك رۆژانی ئاسایی هاتوچۆ دەكەن‌و هیچ رێگرییەك لەئارادا نیە.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25-9-2017، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان له‌ خوێندنگای ره‌وشه‌ن به‌درخان له‌ شاری سلێمانی، ده‌نگیدا.




AM:09:40:25/09/2017