"سپی" وردەکاری ڕووداوکەی خورماتوو ئاشکرادەکات

لە خورماتوو تەقە لە کاروانێکی هێزی پێشمەرگە دەکرێت و وتەبێژی قایمقامیەتی خورماتووش ووردەکاری ڕووداوەکە بۆ "سپی" ئاشکرادەکات


محەمەد فایەق، وتەبێژی قایمقامیەتی خورماتوو بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ لەدوای دەنگدان قافڵەیەکی هێزی پێشمەرگە لە داقوقەوە گەڕاونەتەوە بۆ خورماتوو لەدواخاڵی پشکنینی هێزی پێشمەرگە تەقەیان لەلایەن هێزێکی حەشدی شەعبیەوە تەقەیان لێکراوە".

وتەبێژی قایمقامیەتی خورماتوو ئاشکرایکرد کە بەهۆی تەقەکانەوە "سایەقەکە کوژراوە و پێشمەرگەیەکیش برینداربووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە لەگەڵ بەرپرسانی حەشدی شەعبی گفتوگۆیان لەسەر ڕووداوەکە کردووە و داوایان کردووە ئەو چەکدارە ڕادەستی پۆلیسی ناوچەکە بکرێت، بەڵام تا ئێستا ڕادەست نەکراوە.




PM:03:55:25/09/2017