ڕێژەی دەنگدان لە شار و شارۆچکەکان ئاشکرادەکرێت

دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم لە باشوری كوردستان كۆتایهات و کەمترین ڕێژەی بەشداریکردن لە سلێمانی و هەڵەبجە بووە.


لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، شێركۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی رایگەیاند "لەقەزای خانەقین بەڕێژەی 96%، جەلەولا بەڕێژەی 87.5% لەناحیەی جەبارە ڕێژەی 76% ، لەسەعدیە لەكۆی 31 هەزارو 251 كەس، 12 هەزارو 402 كەس بووە".

لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی ئاماژەی بەوەشدا لەقەرەتەپە سەرەرای ئەوەی ڕێژەی كورد لەگەڵ توركمان و  عەرەب كەمترە، بەڵام "لەپای خزمەتی ڕێكخستنەكانمان لەوسنورە 62%ی قەرەتەپە بەشداریان لەپرۆسەی ریفراندۆم كردوە".

هاوکات بەپێی ەو زانیاریانەی لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسیەوە دەست "سپی میدیا" کەوتووە ڕێژەی بەشداریکردن لە پارێگای سلێمانی (50%) کەمترە و لە هەڵەبجەش گەیشتۆتە (50%).

سەبارەت بە ئامارەکان لە هەولێرو دهۆکیش ئەو سەرچاوەیەی کۆمیسیۆن ئاشکرایکرد ڕێژەی بەشداریکردن لە هەولێر لە سەروی (80%)وەیە و لە دهۆکیش گەیشتۆتە (90%).

سەبارەت بە کەرکوکیش ئەو سەرچاوەیەی کۆمیسیۆن ئەوەی بۆ "سپی" ئاشکراکرد کە ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان لەوشارە (80%)بووە.



PM:08:12:25/09/2017