وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕەتیدەکاتەوە ریفراندۆمه‌كه‌ی هەرێم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێت و دەشڵێت "نوێنه‌ری پارتی ئێستا له ئه‌نكه‌ره نییه و با نەگەڕێتەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە 26ی ئەیلول مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به رۆژنامه‌ی حورییه‌تی راگه‌یاند "سه‌رۆكی پارتی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ده‌ستداوه و بووه‌ته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاینده‌ی كورده‌كان".
چاوش ئۆغڵو دەڵێت "بارزانی بۆیە ریفراندۆمی ئەنجامداوە تا له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه نه‌ك بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكرێت، بارزانی كه ماوه‌ی یاسایی له پۆسته‌كه‌ی ته‌واو بووه، ده‌نگی پێویست ناهێنێت".
ئۆغڵو وتیشی: نوێنه‌ری پارتی ئێستا له ئه‌نكه‌ره نییه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێم، پێشی ده‌ڵێم، مه‌گه‌ڕێره‌وه بۆ ئه‌نكه‌ره‌و هه‌ر له‌وێ بمێنه‌وه.
له‌باره‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێن له‌دژی هه‌رێم به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ داخستنی سنووره‌كان به‌ڕووی هه‌رێمدا نییه، به‌ڵام پێش داخستنی، چه‌ند بژارده‌یه‌كی دیكه هه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین".