پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه له گوندێكی ناحیه‌ی گوڵاڵه ته‌له‌فزیۆنێك كه‌وتووه به‌سه‌ر منداڵێكدا و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، رائیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه منداڵێكی یه‌ك ساڵان به‌ناوی عه‌بدوڵا ئیسماعیل خه‌لیل هێنرایه به‌شی فریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار له كه‌لار كه به‌هۆی به‌ركه‌وتنه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا بوو".
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان ئاشکرایکردووە "به‌وته‌ی كه‌سووكاره‌كه‌ی، دانیشتووی گوندی ئیسڵاحن سه‌ر به ناحیه‌ی گوڵاڵه ئه‌و منداڵه‌ش تەلەفیزیۆن به‌سه‌ریدا كه‌وتووه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌شداوە كه "به‌مه‌به‌ستی توێكاری ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه‌لار كراوه و پۆلیسی گوڵاڵه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووداوه‌كه كردۆته‌وه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه".