حكومەتی هەرێمی راگەیەنراوێك لەسەر ئەنجامی گشپرسی بڵاودەكاتەوە
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر راپۆرتێك له‌لایه‌ن كۆمیسیۆن بڵاونه‌كرێته‌وه ره‌سمی نییه.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ر راپۆرتێك كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی ده‌رباره‌ی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بڵاونه‌كرێته‌وه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌لایه‌ن پارته سیاسییه‌كانی كوردستانیشه‌وه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
دزه‌یی ده‌شڵێت "بۆ ئه‌نجامی فه‌رمی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، چاوه‌ڕوانی راگه‌یه‌ندراوی كۆمیسیۆن بن".
AM:09:21:27/09/2017